مەلا تۆفیقی عەتار ئامۆژگاری کوڕەکەی خۆی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  644 مشاهده

مەلا تۆفیقی عەتار ئامۆژگاری کوڕەکەی خۆی ئەکرد ئەیوت: ڕۆڵە خواردن مەکە بەسەر خواردنا، لە ڕۆیشتنا کە هیلاک بوویت دانیشە، بە تێری مەچۆرە حەمام، مەچۆرە لای پیرەژن، لەسەر تێری مەچۆرە لای ژن. هیچ نەبێ حەفتەیەک جارێک بە ڕشانەوە مەعیدەی خۆت پاک بکەرەوە، مێوە تا نەگات مەیخۆ، باشوورمە زۆر مەخۆ. کە نیوەڕۆژەت کرد بەسەریا بخەوە. کە شێوت کرد بەسەریا بگەڕێ.کە نووستی بەسەر لای چەپا بخەوە. زیاتر لە شەو بەسەر لای ڕاستا مەخەوە، تا برسیت نەبێ نان مەخۆ، کە هێشتا دڵت ئەبا دەست بگرەوە، کە تێرت لە شتێ خوارد، شوێن چاوت مەکەوە کە پێت ئەڵێ ئەوەشی هەر لێ بخۆ، واتە چاوت دڵی لەو شتە ئەچێ. بە شەو کە ویستت بنووی لە پێشا بچۆرە سەر ئاودەست ئیشت بەو چوونە هەبێ یا نەبێ. شتی گەرم مەخۆ، ماست و ماستاو زۆر بەکەڵکە بۆ لەش. دەستوور بۆ لەش «حوقنە»، وەکوو ئاو وایە بۆ دار.