پیاوێکی دەوڵەمەند کە بە چروکی ناوبانگی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  572 مشاهده

پیاوێکی دەوڵەمەند کە بە چروکی ناوبانگی دەرکردبوو، ڕۆژێک پیاوێکی ماقووڵ ئەبێ بە میوانی، خزمەتکارەکە قاوەیان بۆ دێنێت و فنجانێکیش بۆ ئاغای تێ ئەکا. ئاغای کە ئەیخواتەوە پێی ئەڵێ ئەرێ هەتیو! ئەمە چییە! ئەم قاوەیە هەم زۆر تاڵە و هەم لەبەر کۆنیش بۆگەنی کردووە. خزمەتکارەکە ئەبزڕکی نازانێ میوانەکە هەر دانیشتووە. ئەڵێ ئای بەخوا ئاغە نەمزانی، بە خوا لە بیرم نەبوو چووم لە قاوەی میوانەکە بۆ جەنابیشتم تێ کرد.