شێخ سەعیدی حاجی شێخ عەلی گێڕایەوە عەبلانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  402 مشاهده

شێخ سەعیدی حاجی شێخ عەلی گێڕایەوە: عەبلانی عەلاف هەبوو لە سولەیمانی، بێوەژنێکی مارە کردبوو، لەپاش بەینێک تەڵاقی دا، کابرایەکی تری عەلاف مارەی کرد، لەپاش چەند مانگێک ئەویش تەڵاقی دا. عەبلان مارەی کردەوە، دیسان تەڵاقی دایەوە و ئەوی تر مارەی کردەوە! لەسەر ئەم ئاو و دانەشە حەو جار ئەمەیان تەڵاقی ئەدا گورج ئەوی تریان مارەی ئەکردەوە، بێوەژنی هەژار ئەتوت تۆپی جڵیتێنە ئەم هەڵی ئەدا بۆ لای ئەو، ئەوی تریشیان تێی هەڵئەدایەوە بۆ لای ئەم! لە ئاخرا جارێک لە بێوەژنیان پرسی: باجی عاسم! ئەم دوو مێردەت کامیان باشتر بوون بۆت؟ وتی: بە خوا براکەم! ئەوەی خێری خێر بێ لە هیچیانم نەدی، تەنها ئەوە نەبێ ئەوان بەسەر منەوە کاوێژیان ئەکرد!