مەحموود عەلی مراد گێڕایەوە وتی لەو سەرە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  370 مشاهده

مەحموود عەلی مراد گێڕایەوە وتی:

لەو سەرە کابرایەک هەبوو توولەیەکی هەبوو، توولە تۆپی و کابرا زۆر بەپەرۆش بوو بۆی، هەموو جار کە باسی ئەکرا ئەیوت: ڕەحمەتییەکە! مەلاکانی مەنگوڕ سەریان کردە سەری و پێیان وت: کابرا ئەمە حەرامە، تۆ چۆن بۆ توولە سەگێکی تۆپیو وا ئەڵێت! کابرا وتی: مەلاینە! ڕەحمەتی گەلی خسڵەتی چاکەی هەبوو، خێر و خێراتێکی زۆری هەبوو، ماڵی میراتی هەبوو، تەنانەت لە کاتی سەرە مەرگیشدا وەسییەتی بۆ من کرد کە سەدتمەنیشی بۆ بکەم بە ئیسقات! مەلاکە کە ئەو قسەیەی بۆ ئەکرد وتی: چۆن! مەرحووم ئەو قسەیەی فەرمووە؟!