کابرایەکی خەڵکی ئەو گرێزە و مووانە ئەچێتە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  346 مشاهده

کابرایەکی خەڵکی ئەو گرێزە و مووانە ئەچێتە خزمەتی کاکە حەمدی شێخ تۆبە بکا. دنیاش چلەی زستان ئەبێ، هەر بەرۆکی کاکە حەمد ئەگرێ و وازی لێ نایەنێ، لە ئەنجاما سەر لە ئێوارەیەک کاکە حەمەد پێی ئەڵێ بچۆرە ئەو حەوزەوە. کابراش ئەچێتە حەوزەکەوە و تا بەیانی تییایا ئەمێنێتەوە! بەیانی کاکە حەمەد بەوێدا تێ ئەپەڕێ کابرا لەناو حەوزەکەوە بانگی لێ ئەکا ئەڵێ: قوروان! خوسیاگم؟ شێخیش ئەفەرمووی: خوسیاگی وەرە دەرەوە. پاشان لە کابرا ئەپرسن: مردووت مرێ چۆن شەوێ لەو حەوزەدا سەرما نەیکوشتی؟! ئەویش ئەڵێ: برا! لە دوورەوە چاوم لە ئاگرەکەی گڵەزەردە بوو تەسکینیم بۆ ئەهات!