مەلا ناسح لە کەرکووک بە ڕەحمەت بێ لە نوێژی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
596 مشاهده
مەلا ناسح لە کەرکووک بە ڕەحمەت بێ لە نوێژی بەیانییانا زۆر درێژەی ئەدا بە نوێژەکە، بەیانییەک خۆی پێشنوێژ ئەکا و سورەی
«البقرە» لە نوێژەکەدا ئەخوێنێ، کابرایەکی
«کونەکۆتری» بە خەڵوزفرۆشن چووبوو بۆ کەرکووک، ئەو بەیانییە لە پشت سەری مەلا ناسێحەوە نوێژ ئەکا، ئەیەوێ زوو لێبێتەوە و بڕواتەوە، مەلا ناسێحیش هەر لە نوێژ نابێتەوە، کابرا تەنگەتاو ئەبێ، نوێژەکە ئەبڕێ و بە دەنگی بەرز بانگ ئەکا ئەڵێ: مەلا! گوو بە ڕیشی باوک ئەو کەسە لە پشت سەر تۆوە نوێژ ئەکا، خوا بیبڕێ لەم نوێژەش کە تۆ ئەیکەی! ئەمە ئەڵێ و ئەکا بە پێڵاوەکانییا لێ ئەدا ئەڕوا!