کابرایەکی مامێزەکی جارێک لە مانگی محەڕەمدا

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  631 مشاهده

کابرایەکی «مامێزەک»ی جارێک لە مانگی محەڕەمدا ئەچێتە کرماشان، ئەم مامێزەکییانە سوننی مەزهەبن، لە کرماشان بەزۆر ڕاپێچی ئەدەن و ئەیخەنە ناو دەستەی سینە زەنەکانەوە. ئەویش چار ناچار دەست ئەکا بە سنگ کوتان و بە لایەوە وا ئەبێ ئەم سنگ کوتانە دوژمنایەتییە بۆ عومەر، جا بەدەم سنگ کوتانەکەیەوە ئەمانەی خوارەوەی ئەوت:

یە کار زورە یا ئۆمەر
چەمانم کوڕە یا ئۆمەر
ئەی دەستەی من لەسەر سینە
تۆ مەوشە ئەی کارە کینە.
جەرگم سووتایە یا ئۆمەر
ئەڕات وە داخە یا ئۆمەر
هەلەق مەلەق ئەوشم وە تۆ
وە زور ئەوشن بۆ شینم وە تۆ
یانە، ڕای من گوو خواردنە
سەیەل وە ئاسمان خستنە
یەکار زورە یا ئۆمەر
چەمانم کوڕە یا ئۆمەر!