هەتا جەنگی یەکەمی جیهانیش ١٩١٨-١٩١٤ لەو...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
528 مشاهده
هەتا جەنگی یەکەمی جیهانیش ١٩١٨-١٩١٤ لەو کوردەوارییە زۆر جار جەماعەتی مزگەوت سەیریان ئەکرد یەکی لە ئەهلی جەماعەت دیار نییە، وە لە گوزەری بازاڕ تەماشایان ئەکرد یەکێ لە دراوسێ دوکانەکان دیار نییە و دوکانەکەی داخراوە، ئەچوون بەسەر وەختیەوە بزانن بۆ چی دیار نییە، کە ئەچوونە ماڵەکەی و خەبەریان ئەپرسی ئەیوت: ئەوی ڕاستی بێ هەر یەک کراس و دەرپێ وە یا یەک کەوای هەیە چڵکن بووە و شۆردیانە و هیچی تر نەبوو لەبەری کەم، لە ماڵەوە دانیشتم تا وشک ئەبێتەوە و بیکەمەوە بەرم و بێمە دەرەوە!