حەمەی باجیاشی هەبوو سێ بە سێ تەڵاقی خواردبوو

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  349 مشاهده

حەمەی باجیاشی هەبوو سێ بە سێ تەڵاقی خواردبوو کە جگەرە نەکێشێ! چەند ساڵێکی پێ چووبوو بەم جۆرە مابۆوە، هەر وەختە بوو ڕۆحی دەرچێ بۆ جگەرە. لەبەر تەڵاقەکەش نەیئەتوانی جگەرە بکێشێ.

ڕۆژێک لەناکاو خەبەریان بۆ هێنا کە ژنەکەت مرد! ئەویش کە ئەم خەبەرەی بیست بەبێ ئیختیار هەر هەستا و دەستی کرد بە سەماکردن و ئەیوت: ئۆخەی، ئۆخەی جگەرەم بەنێ. کاری خوڵایە جگەرەم بەنێ. حەمەی ئایشێ جگەرە بکێشە. بۆ سوێندت خوارد. جگەرە بکێشە. ئەو گووەی خواردت نەیخۆیتەوە لە بەهەشتیسا نەیکەیتەوە!