منداڵان یاری ئەکەن ئەڵێن هەرکەس نێیە بۆ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
733 مشاهده
منداڵان یاری ئەکەن، ئەڵێن:
هەرکەس نێیە بۆ یاریی
دایکی ئەبەین بە دیاری
بۆ شێخەکەی جەباری.
دیسان منداڵان کە شەڕەگەڕەک ئەکەن، ئەڵێن:
منداڵانی گەڕەک
سەرپەڕی خەڕەک
وەرنە دەرێ
بۆ شەڕەگەڕەک!
دیسان ئەڵێن:
منداڵێ دەرێ
وەرنە دەرێ
پاشا کوژرا
بە خەنجەرێ!
منداڵان کە چاوشارکێ ئەکەن ئەڵێن:
قەڵا یەک و قەڵا دوو
خواجە خۆت بگرە دەرچوو