حاجی حەمەدەمینی سیساوا گێڕایەوە وتی حەمەد...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
628 مشاهده
حاجی حەمەدەمینی سیساوا گێڕایەوە وتی:
حەمەد ئاغای سەر چیا تۆزێ بزێو بوو، ڕۆژێک ئەچێتە لای قائیم مەقامی ڕەواندوز، ئەویش دەمێکە لە ڕاوی ئەوە دایە کە بیگرێ، ئەوا بە ئاسانی کەوتۆتە بەر دەستی! کە دائەنیشێ، قائیم مەقامەکە بە تورکی ئەڵێ: توتن وێزنە. حەمەد ئاغا هەر ڕاست ئەبێتەوە، خەنجەر هەڵەکێشێ و یەخەی قائیم مەقام توند ئەگرێ! قائیم مەقام ئەڵێ: ئەوە تۆ شێت بوویت؟! حەمەد ئاغا ئەڵێ: گەلێ جار بەو توتنە گیرایمە، قائیم مەقام ناچار وازی لێ دێنێ!