شێخ نووی شێخ ڕەشید گێڕایەوە وتی ڕۆژێک دوو...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
685 مشاهده
شێخ نووی شێخ ڕەشید گێڕایەوە وتی:
ڕۆژێک دوو کەس خەڵکی نۆدشە دێن بۆ سولەیمانی، یەکێکیان بەجێ ئەمێنێ و ئەوی کەیان ئەگەڕێتەوە. لێی ئەپرسن: ڕەفیقت پەی چێش نەیامان؟
ئەڵێ: وەڵڵا ماچۆ سواروو بەڵای خوایی بییەن، لوان پەی چەوچەماڵی!
مەبەستی ئەوەیە کە بڵێ سواری فڕۆکە بووە و چووە بۆ چەمچەماڵ.