مەلا ساڵحی کۆزەپانکە لە مزگەوت لە کۆڕێکا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  573 مشاهده

مەلا ساڵحی کۆزەپانکە لە مزگەوت لە کۆڕێکا وەعزی ئەدا، ئەیوت: بەهەشت لەوانەیە کە ئەگەر لەوێدا یەکێک ئارەزووی مریشکێکی سوورەوەکراو بکا، بەبێ قسە مریشکەکەی لەبەر دەما حازر ئەکرێ. مام وسوو نوێژی ئەکرد، گوێی لێ بوو، لە نوێژەکەی بۆوە وتی: خۆ مەلا ساڵح پیاوێکی باش و ئاقڵە، ئەم قسە نابەجێیانە چییە ئەیانکا!