دکتۆر مارف خەزنەدار گێڕایەوە وتی ژنێک مێردی
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1075 مشاهده
دکتۆر مارف خەزنەدار گێڕایەوە وتی:
ژنێک مێردی کردبوو، تازەبووک بوو، ڕۆژێک ئەچێ بۆ کۆڵ بۆ جلشوتن، شەرم ئەکا بە خەزوورەکەی بڵێ دەرپێکەتم بدەرێ تا بچم بۆت بشۆم. بەم شیعرانە ڕوو لە خەزووری ئەکا و پێی ئەڵێ:
باوکی ئەو کەسەی کە وا من دەگێ
دایکی ئەو کەسەش کە وا تۆ ئەیگێ
پێم شەرمە ناوی دەرپێکەت بێنم
تۆ گەورەی منی، مەرگت نەبینم
داکەنە جۆڕکی کێر و گونەکەت
بۆ کۆڵ ئەچم، لە چۆمی سەرکەوت
بۆت ئەشۆم بە ئاو بە ئەسپۆنی جوان
بۆت ئەهێنمەوە دەمەو نیوەڕوان