سەید سعدالدین هەبوو وتی چووم بۆ ناو جاف بۆ
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
956 مشاهده
سەید سعدالدین هەبوو، وتی:
چووم بۆ ناو جاف بۆ مەلایەتی، چوومە خێڵێکی وەردەشاتریەوە، چوومە ماڵی کوێخا سەفەر، کوێخا لێی پرسیم: برا چی ئەخوێنی؟ وتم: «عوامل». وتی: برا «عوامل» یانی چی؟ وتم: یانی گاجووت! لەپاش بەینێ دەستێکی بە ڕیشیا هێنا و وتی: خاسە شوکر، خاسە شوکر! خەڵکەکە وتیان برا ئەوە یانی چی؟ وتی: براگەل! ئەم مەلایە فرە خاسە، یەکێ ئەگەر هۆقەیە نانی خوارد، توێ نەختێ ئەقڵی بوێ. ئەمە مانای وایە؛ ئەم مەلایە کاری خوێندگە، گجیکێ خوێندگە، بزنی خوێندگە، کەری خوێندگە، گێسکی خوێندگە، مێی خوێندگە، گەیشتگە سەر گاجووت، هەر تەنیا مایین و وشتری ماگە!