میرزا ئەحمەدی فەتتاحی حاجی حامد هەبوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  890 مشاهده

میرزا ئەحمەدی فەتتاحی حاجی حامد هەبوو لە سولەیمانی. مەلا ڕەئووفی سەعاتچی بۆی گێڕامەوە وتی: ناوی خۆی نابوو «پاشاوات زادە». ئەیوت من یەکەم شاعیری وڵاتی بابان و ئەردەڵانم، مستەفای مەلا غەفووری چ هەبوو لە هەڵەبجە، ئەم میرزا ئەحمەدە شیعری بە مستەفادا ئەوت، ئەمە یەکێک لە شیعرەکانی:

تەپاڵە لە گەڵچینی بەسەر ڕەفە دانان مچە کوردەیە
تەیناڵ بە باری قۆڕیاتەیناڵ: شوێنێکە لەبەینی چەمچەماڵ و سولەیمانیدا، لایەکی بازیانە و لایەکی سورداشە، لایەکیشی قەرەداغە. مەبەستی لە تەیناڵ بە باری قۆڕیا، قەرەداغ بووە.، بۆ ئێمە بە جێمان ئەمانەیە!