لۆتی ڕەحیم هەبوو لە سنە عەنتەرێکی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  537 مشاهده

لۆتی ڕەحیم هەبوو لە «سنە» عەنتەرێکی هەبوو، ڕۆژێک جاف کە ئەچون بۆ کوێستان، خورمایان لەگەڵ خۆیان ئەبرد، لە سنە لە عەنتەرەکە کۆ ئەبنەوە و چەند دەنکێ خورما ئەدەن بە عەنتەرەکە، عەنتەر دەستی برد دەنکێ لە خورماکانی دوو سێ جار کرد بە قنگی خۆیا و دەری هێنایەوە، ئەمجا ئەوانی تری خوارد.

یەکێ لە لۆتی ڕەحیمی پرسی: ئەوە ئەم عەنتەرە بۆچ وائەکا؟ وتی: ئەوە ئەم بەستەزمانە جارێک هەڵووژەمان دایە و خواردی، ناوکی هەڵووژەکان لە قنگیا گیری خوارد و دەر نەهات، زوری نقان کەڵکی نەبوو، وەخت بوو بمری، لە ئاخرا بە هزار فرت و فێڵ بە جەڕبادەر دەرمان هێنا، عەنتەرەکە زۆر تووشی عەزیەت و ئازار بوو، ئێستا لەو وەختەوە هەر شتێکی بدرێتێ لە پێشا ئەیکا بە قنگی خۆیا بزانێ دەر دێتەوە یان نە، ئەو وەختە ئەیخوا.