شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی مامە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  443 مشاهده

شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی:

مامە شێخ مستەفام (شێخ مستەفای شێخ نەجیب) هاتە مزگەوتی ئێمە. عەبەی تەڵەمشک هەستا قوتو جگەرەکەی خۆی کردەوە جگەرەیەکی دا بە مامە شێخ مستەفام و بۆشی داگیرساند، بە لای جگەرە کێشەوە کە جگەرەی گۆڕی پێی ئەکۆکێ. مامە شێخ مستەفام دەستی کرد بە کۆکە و وتی: عەبە جگەرەکەت توندە. عەبەش هیچ سێ و دووی لێ نەکرد وتی: «قوربان جگەرەکەم نێرەکەر ئەتڕێنێ». ئەمەی هەر ئەوتەوە، ناچار مامە شێخ مستەفام هیچ دەنگی نەکرد، هەر ئەوەندە نەبێ وتی: «باشە، باشە عەبە».