کابرایەک لە کەرکووک هەتیوێکی تاو دابوو ش...
از کتاب:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
        اثر:
                علاالدین سجادی (1907-1984)
        
             1 دقیقه
             1181 مشاهده
        
        
    کابرایەک لە کەرکووک هەتیوێکی تاو دابوو شوێنی دەست نەکەوت سەیری کرد دەرگایەک کراوەتەوە و داڵانێکی لێیە. لەگەڵ هەتیوەکە چوونە ئەوێ. کابرای خاوەنماڵ لە دەنگی هەتیوەکە بە ئاگا هات و سەیری کرد شتێکی وایە. وتی: چۆن ئەبێ لە داڵانی حەوشەی منا شتی وا بکرێ؟! هەر درێژەی دا بە قسەی و نەیبڕیەوە. وا دیار بوو هەتیوەکە لەمە تووڕە بوو پێی ناخۆش بوو وتی: «مردووت مرێ! چییە نایبڕیتەوە؟ تۆش وەرە لە ناو داڵانی ئێمە ئەوەندە بدە هەتا چاوت دەردێت».