لە و سەرە کچێک لەگەڵ کوڕێک لای ڕان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  639 مشاهده

لە و سەرە کچێک لەگەڵ کوڕێک لای «ڕان» ئەبن، دایکی کچە هەموو جار بە کچەکەی ئەوت: «کچەتیو! ئەترسم ئەگەر لەگەڵ ئەو کوڕەدا یاری بکەیت داوێنی کراسەکەت بدرێت».

ڕۆژێک لەو دەشتە یارییان ئەکرد بە دەم یارییەوە بە گاڵتەوە ئەوەشیان کرد و کچێنی کچەکە نەما. کچەکە وتی: ئای ئەوە بۆ داوێنی کراسەکەمت دڕی؟ کوڕەکە وتی: ئێستا بۆت ئەدوورمەوە!. سەرلەنوێ تێهەڵچوونەوە. کچەکە زۆری پێ خۆش بوو، وتی: جووت بەقیەی بکەوە. کوڕە هەناسەیەکی وای تیا نەمابوو وتی: «ئیتر دەزوو نەما» کچەکە هەردوو هێلکەگوونی کوڕەکەی گرت و وتی: «هەی فێڵبازەی درۆزنە! ئەوەتە دوو گڵۆڵە دەزووت لێرەد شاردۆتەوە».