محەمەد عەلی کوردی بۆی گێڕامەوە وتی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
962 مشاهده
محەمەد عەلی کوردی بۆی گێڕامەوە وتی:
کابرایەکی «باوەجانی» هەبوو «باوەقولی»ی ناو بوو، ئەیوت: ئەوانەی شیعر دائەنێن هیچیان شاعر نین و نازانن شیعر دابنێن. پێیان وت ئەی تۆ؟ ئەیوت: من سەر باشقەی شاعرانم، ئەگەر بڕواش ناکەن ئەم ڕاز و نیازەی بەینی ئەم و ئەو شایەتمانە:
مەرحەبا کوزەکەی شەل و شێت دێوانە
کێر ئەوەتە سێ ڕۆژە لە لات میوانە
ئەویتریش وەڵام ئەداتەوە ئەڵێ:
هەی بەخێر هاتی بەسەر چاوم
لنگ هەڵبڕە و هەڵکوتە ناوم