لە وەختی خۆیا توفیق وەهبی کۆڕێکی دروست...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  739 مشاهده

لە وەختی خۆیا توفیق وەهبی کۆڕێکی دروست کردبوو لە بەغدا دەرسی کوردی بەو کەسانە ئەوت، کە کوردی نازانن. یەکێ لەو کەسانە عەبو لمەجدی ناوێک بوو کە پێیان ئەوت «ابوکمال». ئەم ابو کمالە مودیری مەدرەسە و عەرەبییەکی باشی ئەزانی، لە ئابوونەی دائیمی بوو بۆ لای تەوفیق وەهبی، لە هەمان کاتا هاتوچۆی دوکانەکەی وەستا بەشیریشی ئەکرد. لە هەموو ئەو ماوە دوور و درێژەی لای تەوفیق وەهبیدا چەند وشەیەکی وەکو: بۆ پێشەوە، ترازا، ئەوندەی تر، ترۆزی، گۆپکە. بەڵام ئەیانیوت ئەیوت:«بوو پیشەوە، تڕ ئازا، ئەوەندەیتڕ، تڕعۆزی، گووبکە» لەگەڵ ئەمانەشا هەندێ لە عەرەبییەکەی خۆیشی لە بیر چووبووەوە! ڕۆژێک بەمجۆرە کوردییە لەگەڵ وەستا بەشیرا قسەی ئەکرد. وەستا بەشیر لە وزەیا نەما وتی: ئەبو کمال! هەستە بچۆرە لای وەهبی بەگ بڵێ وەهبی بەگ ئەوە کوردییەکەت و عەرەبییەکەی خۆم بدەرەوە!