لە سنەوە وەستا فەقێ گوێزی هەشەمێزی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1001 مشاهده
لە سنەوە وەستا فەقێ گوێزی هەشەمێزی ئەفرۆشت، مەولوو پیاوێکی هەژار و بێ پارە بوو، چەند جارێک بە بەر دوکانەکەی وەستا فەقێدا تێپەری زۆر دڵی بە گوێزەوە بوو، بەڵام پارەی نەبوو بیکڕێ. وەستا فەقێ زانی کە ئەم پیاوە زۆر دڵی بە گوێزەوەیە وتی: باوکم وەرە ناو دوکانەکە، ئەوە چەکوش و بەرد بۆ خۆت تێر گوێز بشکێنە و بیخۆ. مەولوو چوو دەستیکرد بە گوێز شکاندن و تێری خوارد و هەستا، وەستا فەقێ وتی: مەولوو ئەگەر پارەت نییە بمدەیتێ دوعایەکی خێرم بۆ بکە، مەولوویش وتی: وەستا فەقێ! ئەگەر تۆ کەڕیت گوێت لەم تەقە تەقە نییە، خوا کەڕ نییە و گوێی لێیە!