مەلایەک هەبوو لەو هەورامانە لە نەروێ فەق...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
972 مشاهده
مەلایەک هەبوو لەو هەورامانە لە نەروێ فەقێیەکی دۆڵاوی لە لا بوو، دەرسی پێ ئەوت. فەقێ کە زۆر ناتێگەییشتوو بوو، مەلای بە جارێ توڕە و وەڕز کردبوو، مەلا ڕۆژێک لە سەر دەرسەکە گەیشتە تینی و کتێبەکەی فڕێ دایە سەر سینگی فەقێکە و وتی: بڕۆ ئیتر من تاقەتی دەرسی تۆم نییە، فەقێش لە لەش و باردا گەلی لە مەلاکە زلتر بوو، ئەمەی پێ ناخۆش بوو، بە تایبەتی هەندێکی تریش لە کۆڕەکەدا بوون گوێیان ئەگرت، ڕووی کردە مەلا و وتی: ئانە چێش مەکەری؟ جە ویرت مەیۆ شەو و لەیلەت لبارحەی لوایمی پەی سەر قەتو توفاحی، ئەگەر نەبیەنی بە عەسای مەنحەنیو الراسەوی پالیلە (عضر فوقی) ئەکلش کەرینی، ئیستە زەهرت دان جداریەوی، ماچی والله لا تفرء عندی درس؟عربی