کابرایەکی هەورامی کەرێکی هەبوو بار و شت...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
870 مشاهده
کابرایەکی هەورامی کەرێکی هەبوو، بار و شتی بۆ نەئەبرد، چوو بۆ لای شێخ دەردە دڵی کەرەکەی لا ئەکرد، ڕووی ئەکردە شێخ و ئەیوت: یا شێخ تۆ هەرە بی بارە نەبەری! یا شێخ تۆ هەرە بی یەوە نەوەری، یا شێخ! تۆ هەرە بی و خۆمان و نەکەری، یا شێخ مەزانۆ تۆ چێشەنی؟! شێخیش هیچ دەنگی نەئەکرد.