لەو خۆشناوەتییە جارێک مریشکێک ئەچێتە دی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  826 مشاهده

لەو خۆشناوەتییە، جارێک مریشکێک ئەچێتە دیوەخانی میرەوە، میر هەر کشەی لێ ئەکا و ناڕوا، یەکێک لە خوڵامەکانی میر لەوێ ئەبێ و هەر هەڵئەسێ شەقێک لە مریشک هەڵئەدا و ئەڵێ: دایێ ماخۆت بگێم، میر بە زمان خۆی سێ جاران فەرمووی کشە، چما ناڕوێ! بە خودای ئەگەر من بام هەر دەتوڵامەوە.