کابرایەکی ویسۆجانی کە ئەچێ بۆ کوێستان...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
910 مشاهده
کابرایەکی ویسۆجانی کە ئەچێ بۆ کوێستان، لەو بناری بانەیە گایەک بار ئەکا لە جەوت و ئەیباتەوە، لە ڕێگادا کابرایەکی تووش ئەبێ ئەڵێ بارەکەت چییە؟ ئەویش ئەڵێ: برا جەوتە! جەوتە، ئازا جەوتە، تاڵە جەوتە، جەوتی کوننە، جەوتیمەشکە، جەوتی گاوس، قەسقەوانە، هەزار خێری خواس.