ساڵیک ئینگلیزێک ئەچێتە هەڵەبجە میوانی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
928 مشاهده
ساڵیک ئینگلیزێک ئەچێتە هەڵەبجە، میوانی ئەحمەد بەگی پاشا (ئەحمەد موختار) ئەبێ، ئینگلیزەکە عومری لە ژوور شەست و پێنج ساڵانەوە بوو. قسەو باس دێتە پێشەوە، ئەحمەد بەگ لێی ئەپرسێ تۆ لە وڵاتی خۆت ژن و منداڵت هەیە؟ کابرای ئینگلیز ئەڵێ: «نەخێر، (بەڵام زۆر بە گەرمیەوە) هێشتا هەندێ ئیش و کاری ترم ماوە ئەبێ بچم بۆ ئەفریقا و چەند ساڵێک لەوێ ئەمێنمەوە پاشان لە میسریش چەند ساڵێک واجباتی ترم هەیە، ئەوەش تەواو ئەکەم و ئینجا ئەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم ئەو وەختە ژن و ماڵ و منداڵ پێکەوە ئەنێم»
کە ئەم لە قسەکانی ئەبێتەوە ئەحمەد بەگیش ئەڵێ: دەسا هەر سێ تەڵاقی ئەم ئەحمەد موختارە کەوتبێ تۆ بیت و منداڵی خۆت ناگریتە باوەش.