ژنێک هەبوو لەو سەرە دوو کچی سەرەی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  779 مشاهده

ژنێک هەبوو لەو سەرە دوو کچی سەرەی هەبوو. گەورەکەیانی دا بە شوو، لە پاش حەفتەیەک چوو بۆ لای و حاڵ و هەواڵی لێ پرسی کە مێردەکەی لەگەڵیا چۆنە؟ لە پاشا لیێ پرسی ئەی لە ئیشکردنا چۆنە؟ وتی: بە خوا دایە کێرێکی وای پێوە نییە، ناشوکری نەبێ هەر ئەوەی کە لە هیج چاکترە. دایکیشی وتی: «ئۆف ڕۆڵە دایکت بمرێ، ئەوە میراتی دایکتە بۆت ماوەتەوە، دایکیشت لەگەڵ باوکی ڕەحمەتیتا هەر وابێ بەش بوو».

لە پاش بەینێک کچەکەی تریشی دا بە شوو و چوو بۆ سەردانی. لێی پرسی: مێردەکەت لە ئیشکردنا چۆنە؟ ئەویش وتی: دایە پڕی ئەکاتەوە و هێشتا چوار پەنجەشی هەر ئەمینێتەوە. دایکیشی وتی: «ئۆی ڕۆڵە! خۆزیا دایکیشت لەو خێرو بێرە بەشێکی تێ کەوتایە».