لە دێ شەشۆ نێرەکەرێک هەبوو ناوبانگی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1344 مشاهده

لە دێ «شەشۆ» نێرەکەرێک هەبوو ناوبانگی دەرکرد بوو بۆ ڕەسەنی، خەڵک لە هەموو لایەکەوە ماکەریان ئەبرد لێیان چاک ئەکرد، حەقی پەڕینەکەش سێ مەجیدی بوو ئەیاندا بە خاوەنی نێرەکەرەکە، ئەم نێرەکەرەش هی ئافرەتێک بوو ناوی ئامە بوو، لە جوانی و ناسکی لە هەموو «سیوەسیل» دا ناوی دەرکردبوو.

ڕۆژیک کابرایەکی ئەو بەر کێوە ماکەرێک ئەبا لە نێرەکەرەکەی چاک کا. خاوەنی ماکەر کە چاوی بە ئامە ئەکەوێ دڵی کورکەی لێوە دێت و لەو کاتەدا نێرەکەرەکە ئەپەڕێتە سەر ماکەرەکە، ئەیەوێ دەرگای قسە لە گەڵ ئامەدا بکاتەوە ئەڵێ: ئەوە بۆ چی ئەگەر یەکێ بیەوێ ماکەری خۆی لە نێرەکەری یەکێک چاک بکا ئەبێ سێ مەجیدی بدا. کە چی ئەگەر ئەو کەسە بیەوێ بچێ بە لای ئافرەتێکەوە ئەبێ شەش مەجیدی بدا؟

ئامە هەست ئەکا کە کابرا لە کوێوە قسە ئەکا ئەڵێ: «تۆ کێرێکی وا بۆ من بێنە من دوانزە مەجیدیت ئەدەمێ».