کابرایەکی کورد ژنێکی هەبوو ژنەکەی مرد...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  792 مشاهده

کابرایەکی کورد ژنێکی هەبوو، ژنەکەی مرد. تۆپەڵێ قوڕی دا بە سەریا و دەرپێی ژنەکەی هێنا خستیە سەر شانی و دەستی کرد بە باوکەڕۆ. خەڵکەکە هەر لە دوورەوە سەیریان ئەکرد. ئەمیش بانگی کرد: «ئەرێ عەشرەت! ڕووی باوکی تایەفەتان ڕەش وێ! ئەوە بۆچ شیوەنم لەگەڵ ناکەن؟ بۆچ [مه‌گه‌ر] هەر ژنی منوو؟»

لە پاش شەش حەو ڕۆژ، ڕۆژێک هاوماڵەکانی چوونە لای، دیسان دەستی کردەوە بە گریان و باوکەڕۆ. خەڵکەکە وتیان: «برا! ئەوەندە مەگری، گریان کەڵکی نییە؛ دوعای بۆ بکە.» وتی: «بە خوا عەشرەت، بۆ خۆی ناگریم. بیری قسە خۆشەکانی ئەکەمەوە ئیتر خۆمم پێ ناگیرێ. تەنانەت یەکێ لە قسە خۆشەکانی ئەوە بوو کە ئێوارەیەک دووبەدوو لە دەوری مەنجەڵە شیرەکە دانیشتبووین، تڕێکی کەند. من وتم بە کێرم؛ ئەو وتی: «نەوەڵڵا بە ڕیشت.» ئینجا ئەو قسە خۆشانەی کە بیرم ئەکەوێتەوە ئیتر چۆن نەگریم؟»