دیسان گێڕایەوە وتی لە سەردەمی سوور سوور...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  518 مشاهده

دیسان گێڕایەوە وتی:

لە سەردەمی سوور سووریەکەدا هەر ئەم ساڵح شێرەیە وەکوو گەڵای دار جنێوی ئەدا بە سوورەکان و سەرباری ئەوەش سەرئەکەوت بۆ لینین و ستالین. سوورەکان چوونە لای پارتییەکان لە هەولێر، وتیان ئێستا ساڵح شێرە جنێو بە ئێمە ئەدا ئەوا لێی ناگرین، بەڵام بۆ سە ئەکەوێ جنێو بە لەنین و ستالینیش ئەدا؟ ئێمە ئەمەی لێ هەڵناگرین.

لە بارەگای پارتییەوە ساڵح شێرەیان بانگ کرد بۆ موحاکمە و لێیان پرسی: تۆ شتی وات وتووە؟ ئەوا سوورەکانیش دانیشتوون، ئەویش لەباتی ئەوەی بڵێ نەموتووە، وتی بەڵی وتوومە. وتیان جا چۆن شتی وا ئەڵێیت؟ کارت چییە بەسەر ئەوانەوە؟ وتی: «برام ئەگەر یەکێ تووڕە ببێ لە یەکێ هەر هاروهاجی بکا، پێی ئەڵێ سەگی سەگباب، ئەگەر باوکە کەران باوگاوەکەت باش بووایە ناجسنێکی وەکوو تۆی لێ نەئەکەوتەوە. منیش هەر وام وتووە خۆ هیچی ترم نەوتووە». وەڵڵا هەموو دەست ئەکەن بە پێکەنین و وازی لێ دێنن.