مەلا کەریمی بیارە و شێخ فەتاحی کوڵەجۆی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
684 مشاهده
مەلا کەریمی بیارە و شێخ فەتاحی کوڵەجۆی تاهای حەمەجان و چەند کەسێکی تر لە لای من دانیشتبوون و هەموو جۆرە قسەیەک ئەکرا. مەلا کەریم وتی: فڵانی ئەگەر تۆ نەمێنی ئەو وەختە ئەکەویتەوە بیری ئێمە. شێخ فەتاح وتی: «بەڵێ بۆ غەیری سک». مەبەستی ئەوە بوو کە هیچمان لێ نەخواردووە لەو ڕووەوە ناکەویتەوە بیرمان.