کابرایەکی پاوەیی چووە بەر ماڵی ئاغایەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  550 مشاهده

کابرایەکی پاوەیی چووە بەر ماڵی ئاغایەک بۆ ئەوەی شتێکی بداتێ. سەیری کرد ئاغا خۆی لەسەر تەلاری کۆشکەکە دانیشتووە. ئەمیش لە خوارەوە داوای لێ کرد خێرێکی پێ بکا. ئاغاش لە سەرەوە بانگی کرد: «ئا مچە بە خولە بڵێ بە بلە بڵێت کە بە خلەی دەرگەوان بڵێ بەو کابرایە بڵێت خوا بتداتێ». کابرای پاوەیی کە ئەمەی چاو پێ کەوت دەستی بەرز کردەوە وتی: «خوا بە جبرەئیل بڵێ بە میکائیل بڵێ کە بە ئیسرافیل بڵێ بە عیزرائیل بڵێت گیانی ئەم کابرایە بکێشێ».