مەلا ئەحمەدی لاسوور لە موکریان مەلایەکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  531 مشاهده

مەلا ئەحمەدی لاسوور لە موکریان، مەلایەکی بەناوبانگ و لەگەڵ ئەوەش بەهۆی شان و قۆڵی خۆیەوە ئەژیا هیچ ئاتاجێکی بە نانی مەلایەتی ئەو وڵاتە نەبوو. «حەریق» شاعیری بە ناوبانگ ڕۆژێک ئەم مەلا ئەحمەدی لاسوورە ئیشێکی پێئەبێ. یەکێ ئەنێرێ بۆ لای کە ئیشەکەی بۆ بکا، بانگێشتنیشی بکا بۆ لای خۆی لە سەرەی ئەو شتانەدا، کە ئەیداتێ «کاڵەک» یشی بداتێ، چونکە مەلای لاسوورە بێستانە کاڵەکێکی نایابی هەبوو، جا کاڵەک بێت و هی موکریان بێ و مەلای لاسوور کردبێتی، ئەبێ چۆن کاڵەکێک بێت؟ بەڵام حەریق کە دێت، مەلا کاڵەکەکەی ناداتێ. حەریقیش ئەمەی بۆ ئەنووسێ:

مەلا وەعدەی بە کاڵەکدا شکاندی
خەیاڵێکی لە دڵدا بوو گەیاندی
ئەگەر ئەمزانی کاری تۆیە لاسوور
بە لای ڕەشتا بە سووکی ئەمتڕاندی