مەلا یوسف هەبوو لەو سەرشیوی سەقزە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  683 مشاهده

مەلا یوسف هەبوو لەو سەرشیوی سەقزە، ماشەڵڵا زۆر زۆر ناشیرین بوو، ژنێکیشی هەبوو مەلا ژن پیرۆزی ناو بوو. مەلا ژن پیرۆز لە جوانی و شۆخیدا لە هەموو سەرشیوی سەقزدا ناوی دەرکردبوو، لەگەڵ ئەم جوانیەشیا بۆ ئازایی و شاژنی هەر بە پەنجە نیشان ئەدرا، مەلا یوسف ئەوەندەی خۆش ئەویست مەگەر هەر مەلا ژن پیرۆزی لەو خۆشتر ویستایە. مەلا ژن پیرۆزیش هەر نەخوێندەوار بوو. مەلا ژن پیرۆزیش سەیری مەلا یوسفی مێردی ئەکا و چاوی لێ ناتروکێنێ. مەلا یوسف ئەڵێ: مەلا ژن ئەوە بۆ چ وا بە کوڵ سەیرم ئەکەی؟ مەلا ژن پیرۆز ئەڵێ: «باوکی محەمەد، ئەزانم خوا هەر دووکمان ئەخاتە بەهەشت و لەوێشا هەر پێکەوە ئەبین». ئەڵێ چۆن؟ بە چیا ئەزانی؟ ئەڵێ: تۆ لەسەر شوکر کردنت بە من، منیش لەسەر سەیر کردنم بە تۆ. خوا جەزای شوکر و جەزای سەبر هەردووکی ئەداتەوە.