سلێمانی حەمە جانی ڕووغزایی کچێکی شۆخ و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  709 مشاهده

سلێمانی حەمە جانی ڕووغزایی، کچێکی شۆخ و شەنگی هەبووو زۆر کەس داوایان کردبوو نەیدابوو، لەوانە بوو ناوبانگی دەرکردبوو کە سلێمان ئەم کچەی نادا بە شوو، چونکە هەر کەس ئەچووە خوازبێنی هەروا ئەگەڕایەوە دواوە. ڕۆژێک دەستەیەک لە کوێخای جاف لە گەرمیانەوە ئەچن بۆ خوازبێنی کچە بۆ یەکێ لە کوڕەکانی حاجی قادری ڕووغزایی، کە لە دایکەوە خزمایەتیان هەبوو لەگەڵ سلێمان خانا. ڕێ ئەکەون، ئەم ڕێکەوتنەش ناوێکی دەرکرد کە چۆن سلێمان خان لەگەڵ ئەمانەدا ڕێکەوتووە؟

شوانێکی ماڵی سلێمان خان هەبوو، لەو وەختەدا ئەویش لە دیوەخان بوو، لێیان پرسی: ئەرێ برا ئەمانە چۆن هاتن، چۆن لەگەڵ سلێمان خان ڕێکەوتن؟ وتی: «بە خوا نازانم هەر ئەوەندە ئەزانم هاتن دانیشتن و قسەیان کرد و هەستان».