مەلا محەمەدی مەلا مستەفای کورد گێڕایەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1258 مشاهده

مەلا محەمەدی مەلا مستەفای کورد گێڕایەوە وتی:

لە سەردەمی حکومەتی عوسمانیدا شێخێک هەبوو لە چنارە، قەرزاری حکومەت بوو، کردبوویانە سەری و بە تەنگیان هێنابوو، ئەویش هانای بردە بەر حەمەپاشا و مەفرەزە بە شوێنیەوە. سەد لیرەی لە پاشا سەند بە قەرز و دای بە مەفرەزەکە و ڕزگاری بوو، ئەم قەرزەی دوا خست و هەر نەیهێنایەوە، پاشا کردیە سەری وتی: «برا وە سەڵەف هانی، وەرە وت بێریەوە». شێخە هەر گوێی نەدایە و نەیهێنایەوە، لە ئامانجا پاشا ناردی گرتیان و هێنایان لە ژوورێکی تەنیشت ژوورەکەی خۆیا حەپسی کرد. پاشا شەوێ لەگەڵ خێزانەکەیا دەستیان کرد بە گەمە و گاڵتەکردن، نای بە ناوکیەوە وتی: «ئێژی کونی کەم؟». شێخە لەو دیوەوە گوێی لێ بوو بانگی کرد:

«قوربان تازەکەی بۆ خۆت و کۆنەکەی بۆ من». پاشا وتی: «قوڕ وەسەر ئەقڵت تۆ بۆ خۆت لەوێ هەر لە ورگی خۆت بدە». ئیتر نازانم لە ئاخرا سەد لیرەکەی لێ سەندەوە یا نەیسەندەوە.