ئەوڕەحمانی خامە لە سولەیمانی یەکێک...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
817 مشاهده
ئەم دوو قسەیە لە مەلا حەمەمینی کوڕی مەلا عەبدوڵڵای مەریوانم وەرگرت.
ئەوڕەحمانی خامە لە سولەیمانی یەکێک ئەبینێ، هەر پەلاماری ئەدا، دەست ئەکاتە ملی و ماچی ئەکاتەوە و ئەڵێ: «بەقوربانت بم! سێ ڕۆژە لەسەر ئەم چەقی ڕێگایە ڕاوەستاوم یەکێکی خەڵکی سولەیمانی بەرچاو ناکەوێ، وا ئێستە تۆ لە جێگای هەموو کەسەکانی».