کابرایەکی گردەڵە هەبوو لالە پاشایان پێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  656 مشاهده

ئۆباڵی ئەم قسەیەش بە ئەستۆی کاک فوئاد عارف، ئەو بۆی گێڕامەوە:

کابرایەکی گردەڵە هەبوو «لالە پاشا»یان پێئەوت، لەسەر ڕووبارەکەی «ئاڵیشە» ڕاوەستابوو، ئەیویست لێی بپەڕێتەوە، بەڵام نەیئەوێرا لێی بدا. لەو کاتەدا دوو کوڕی زەبەلاحی کەماڵەیی هاتن، ئەوانیش ئەیانویست بپەڕێنەوە، چاویان کەوت بە کابرا گردەڵەکە کە وەستابوو، وتیان: «گۆرانە ئەوە تۆ مەلەوانی لێرە ڕاوێستیاگی؟» وتی: ئا. وتیان نامانپەڕێنیتەوە یەکێ وە قەرانێ؟ وتی: با.

ئینجا پێی وتن ئێوە ئەم لا و ئەو لامەوە بگرن تا بتانگرم و بتانپەڕێنمەوە، خۆی کەوتە ناوەڕاستیان. پشتێنەکەی هەردووکیانی توند گرت و دایان لە ئاوەکە، گەیشتە نێرگەی ئاوەکە. ئاو بە گوڕ بوو، پێی کابرای کورتەڵەی لە زەوی بڕی، بەڵام لەبەر ئەوە ئەوان زەلام و بەهێزتر بوون، ئاوی زۆری بە سەریانا نەشکا، ئەوەندە هەبوو کابرای کورتەڵە خۆی بەوانەوە گرتبووەوە. کە ئەوان ئەیانبینی ئەم قاچی تاقمانە جووت ئەکا لە ناو ئاوەکەدا ئەیانوت: «ئەها گردە کەوتە مەلە، دەک دایک بۆت نەناڵێنێ».