کابرایەکی لەو ناو جافە لە بەر ئەوە سکی ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  526 مشاهده

کابرایەکی لەو ناو جافە لە بەر ئەوە سکی بای کردبوو [نەخۆش کەوتبوو]. حەکیمی کوردەواری ئەو ناوەیان هێنایە سەری. حەکیمەکەش وتی: ئەگەر تا سەعاتێکی تر بایەکی لێ بێتەوە ڕزگار ئەبێ ئەگینا تازە لە دەست دەرووە. خزم و کەسوکارەکانی هەموو لە دەوری کۆبوونەوە بۆی ئەگریان و دۆعایان ئەکرد لە خوا کە شفای بۆ بنێرێ. ئەوا سەعاتەکە بەسەر چوو. هیچ نەبوو، ئەمجا کابرا ئیتر دانکەنی ژیان بوو و دەستی کرد بە پاڕانەوە وتی: خوایە! ئێستە ئەوا بە هەناسەساردی ئەمرم تۆ خۆش! بەڵام بە لانی کەمەوە لەو دنیا گۆشەیەک لە بەهەشت و حۆرییەکم بدەرێ. یەکێ لە خزمەکانی کە گوێی لەمە بوو ئیتر پێی نەگیرا چووە ژوور سەریەوە و پێی وت: هەی کەری کوێستان نەدیگ! ئێمە و خۆت کول بووین لە تەک خوادا گڕێکی پێ ڕەوا نەوینیت. ئێستە لەو دنیا بەهەشت و حۆریت ئەداتێ؟ دە بچۆ بیخۆ!