کابرایەکی تەمەڵی تەوەزەل کە هیچیشی نەکرد...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  482 مشاهده

کابرایەکی تەمەڵی تەوەزەل کە هیچیشی نەکردبوو، حوکمی خنکاندنیان دا. درایە دەست کابرایەکی ورگزل کە بیبا لە دووری شارەوە لە داری بدا. لە ڕێگادا جەلادەکە بە تەمەڵەکەی وت: ئاخر خوا بتگرێ بۆ چی ئیشێکی وات کرد لە دارت بدەن و ماڵ و منداڵت بەڕەڵای ئەو دەشتە بێت؟ کابرای تەمەڵیش وتی: کورە بڕۆ مردووت مرێ! من ئێستە پوخت و پاکیزە ئەچمە سەر دار و ڕەحەت ئەبم. بۆ خۆت بگری کە ئەبێ دوو ساعات ڕێگا بگەڕێیتەوە دواوە!