دوو کابرا لەو سەرە گایەکیان دزیبوو دابوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  544 مشاهده

دوو کابرا لەو سەرە گایەکیان دزیبوو دابوویانە پێش و بە بەر ماڵە گۆرانێکا تێ ئەپەڕن. کابرای خاوەن ماڵ تێگەیشت کە ئەم زەلامانە ئەم گایەیان دزیوە؛ ئەویش کردی بە تێڵایەکا و دەرپەڕی و کەوتە تەکیان. بە تێڵاکە ئەیدا لە گاکە و تێی ئەخوڕی و ئەیوت: وەحە گای هەمووان! کابراکانیش لە ترسی ئاشکرابوون نەیان ئەوێرا دەنگ بکەن؛ هەر ئەیانوت: ئەمە چییە ئێژی شمڵی شەڕی لێمان پەیدا بووگی؟ کەی گای هەمووانە؟ ئەویش ئەیوت: برا دەنگ مەکەن سەرمایەکەمان بە قەدەر یەکە. هەر لە گایەکەشی ئەخوڕی و ئەیوت: وەحە گای هەمووان!