فەتاحی شەنبە هەبوو پیاوی شێخ ڕەئووفی تاڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  533 مشاهده

فەتاحی شەنبە هەبوو پیاوی شێخ ڕەئووفی تاڵەبانی بوو. ڕۆژێک شێخ فەتاحی تاڵەبانی ئەچێ بۆ ماڵی شێخ ڕەئووف و لە دیوەخانا دائەنیشن. زۆر تینووی ئەبێ بە فەتاح ئەڵێ: فەتاح ئەگەر تینووم بێ چیم بۆ دێنی؟ ئاوخۆرییەک ئاوت بۆ دێنم. ئەڵێ: ئەگەر تێرم نەخواردەوە؟ ئەڵێ: ئاوخۆرییەکی تر. ئەڵێ: ئەگەر تێرم نەخواردەوە؟ ئەڵێ: ئاوخۆرییەکی ترت لە سەتڵەکە بۆ دێنم. ئەڵێ: دیسان ئەگەر تێرم نەخواردەوە؟ ئەڵێ: سەتڵەکەت بۆ دێنم لە بەردەمتا دای ئەنێم. ئەڵێ: ئەگەر بەوەش هەر تێرم نەخواردەوە؟ ئەڵێ: ئەمجا ئەتبەمە سەر حەوزەکە و دوو فیکەت بۆ ئەکەم. ئەویش ئەڵێ: ئەمە هەقی خۆیەتی!