ساڵێک لە بەغدا بەند و بارێک داکەوتبوو بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  520 مشاهده

ساڵێک لە بەغدا بەند و بارێک داکەوتبوو بە زمانی بەغدادیی ئەیانوت: کورد و عرب فرد حزام، مەبەستیان ئەوە بوو کە کورد و عەرەب بوون بە یەک و قۆڵیان کردووە بە قۆڵی یەکا و وەکوو بڵێت یەک پشتێنن و یەک بەرگەیان هەیە؛ واتە هەر دوو گیانیان هەیە و لە یەک بەرگدان.

کوردێکی «باوە جانی» لەو سەردەمەدا بە جل و بەرگی کوردییەوە ڕێی ئەکەوێتە بەغدا. یەکێ لە گیرفانبڕەکان ئەچێ باوەش ئەکا بە ملیا و قۆڵ ئەکا بە قۆڵیا و ماچی ئەکات و پێی ئەڵێ: کاکە! تۆ لە کن من بەرە، من و تۆ یەک حزام، کورد و عەرەب دوو برا، خۆش شیر دایک یەک، تۆ لە من بەرە!

بەم قسە خۆشانە ئەیخافڵێنێ و پاشان کابرای باوەجانی ٢٧ دینار و ٧٥٠ فلسی پێ ئەبێ لێی ئەدزێ و بۆی دەرئەچێ.

کاتێ کابرا کە پێی ئەزانێ پارەکەی نەماوە، تێئەگا کابرای برا عەربەکەی لێی دزیوە. هیچی بۆ نەمابووەوە ئەیوت: ئەی بکەم وە قنگ دایک خۆت و کورد و عەرەب دوو برا خۆشتەوە! باوە حیزە وەو زوانە بێ فەڕیەیەوە هات وە لامەوە ئەیوت تۆ لە کن من بەرە کە چی لەژێر یەک پشتێنەوە پارەکەی دزیم. ئەی بکەم وە قنگ دایکتەوە بۆ خۆت و بۆ دوو برا خۆشتەوە! دەویت باوکەی خوانەناسە ئەی بکەم وە قنگ ئەم برایەتییەوە!