برا خۆ تۆ لەلای خۆت مەخزەنی عەقڵ و کەماڵاتی

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 3 دقیقه  3154 مشاهده
برا، خۆ تۆ لەلای خۆت مەخزەنی عەقڵ و کەماڵاتی!
کەچی تا دەوڵەمەنتر بی فەقیر و سواڵکەر و لاتی
بە تەحریکی هەوا دێیت و دەچی چەشنی شەپۆلی ئاو
سەراپا غەرقی گێژاوی غەم و بەحری خەیاڵاتی
ئەگەر مازیت لەدەس چوو هێندە بێ حاڵیشی ئەی غافڵ
لە ئیستیقباڵی خۆت ئاگات نییە چون بێ موبالاتی
بە قەسری ڕووی زەمین تێر نابێ، قەت چاوت وەکوو فیرعەون
خوا دەستت نەدا، دەستت ببێ ڕوو بۆ سەماواتی!
بە جاهی خۆت مەنازە، ڕۆستەمی قابیز لە ڕێتایە
ئەگەر سەد شاهی چیناعلامیش بی، کشێکت هاتە بەر ماتی
سولەیماناعلام کوا نگین و ئاسەف و عیفریت و بەڵقیسی!؟
سکەندەراعلام کوا شکۆهـ و تەپڵ و بەیداخ و موهیمماتی؟
برا ناپرسی جارێ چی بەسەر هات حاڵی «کەیخوسرەو»
تەمیزێکت نییە تا تێ بگەی لەکوێیە میرئاتی
ئەلا ئەی دیدە تاکەی ناگریت و ناگری عیبرەت
کە حاجی شێخ ئەمینی خاڵاعلام لە ئارادا نەما زاتی!
بە دووری خۆی ئەوا ئێمەی دوچاری دۆزەخی غەم کرد
خودا ڕوتبەی بڵند کا ڕووحی ئەو شاد بوو بە جەنناتی
کە هەڵگیرا جەنازەی، بوو بە مەحشەر دەشتی سەر قەبران
لەبەر گریان و قوڕپێوان و واوەیلا و عەشاماتی
ئەگەر بشبم بە سەحبان، ئەی ڕەفێق وا چاکە بێدەنگ بم
لەبەر بەعزێ نەفام نادووم لە کەشف و خەرقی عاداتی
لەوێ بووم حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخاعلام باس کرا جارێ
لە فەزڵی خۆی و مەکتووباتی پڕ تەفسیر و ئایاتی
نزیکی غەوساعلام و شاهی نەقشبەنداعلامی کردووە بیللا
بەڵێ سەیید ئەبێ بەم نەوعە بێ هەر حوببی ساداتی
کە میسباحی بهاء الدّین محمّداعلام عالەم ئارا بوو
بە جەزبەی عەشقەوە عەرشی خودای ئەو بوو بە میشکاتی
کە ساڵی ڕیحلەتی ئەم موڕشیدەم پرسی لە پیری عەقڵ
بە حەرفی جەوهەری ئەم ئایەتەی کردم ئیشاراتی
لە سوورەی ئەنبیاءاعلام تا صالِحِیناعلام ئایەی وَ أَدْخَلْناهُعربی
بە تەئریخی وەفاتی موشعیرە بێخودتخلص حوڕووفاتی
کەسێ ئەولادی عەللامەی «ئەبووبەکری موسەننیف» بێ
کە عالەم خۆی ئەکا قوربانی تەحریری «وضوحات» ی
کەسێ نەسڵی شفيع المُذنبينعربیێ بێ کە بڕژێنێ
بەسەر بێگانەشا لافاوی بارانی شەفاعاتی
کەسێ تەئریخی ئەو بێ ئایەتی تەبشیری قورئانی
بە من چۆن شەرحی ئەدرێ حاشیەی مەتنی کەڕاماتی
بە حەققی سینەیی ساف و دڵی مەسروور و مەحزوونی
بە بێ خەوفی لە مەخلووقی خوا و لە خوا مەخافاتی
بە حەققی ئاهـ و ناڵەی ڕۆژ و گریانی سبەینانی
بە شۆری نیوەشەو پاڕانەوە و سۆزەی موناجاتی
فەڵەک پڕ گریە بێ تا چاوی هەوری لێڵ و تاریکی
زەمین پڕ خەندە بێ تا لێوی غونچەی باخ و باخاتی
بەسەر ئەحفاد و ئەتباعی ئەوا بارانی لوتفی خۆت
بەخوڕ بڕژێنی یا ڕەب، نەک وەکوو جەد، بەڵکوو سەد قاتی