کابرایەکی هەژار لەو کوێستانە لە بەر کێوێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  538 مشاهده

کابرایەکی هەژار لەو کوێستانە لە بەر کێوێکی گەورەدا ڕائەوەستێ و زۆر بە تامەزرۆییەوە ئەڵێ: خوایە ئەم کێوەم بۆ بکە بە زێڕ. سەیر ئەکا کێوەکە بوو بە زێڕ! واقی وڕ ئەمێنێ کە ئەمەی چۆن بۆ هەڵگیرێ. ئەڵێ: خوایە هەرکەس داوای کەمت لێ ئەکا کوێر بێ. سەیر ئەکا هەر دوو چاوی کوێر بوو.