ژنێک هەبوو لە سنە فەرەنگێز خانمی ناو بوو...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
910 مشاهده
ژنێک هەبوو لە سنە فەرەنگێز خانمی ناو بوو. حەو مێردی کردبوو هەموویان مردبوون. کابرایەک هەبوو ئۆسا فەتێی ناو بوو ئەو مارەی کرد. ئۆسا فەتێیش هاتە سەروبەری مردن. جا فەرەنگێز خانم لە ژوور سەریەوە دانیشتبوو ئەگریا، ئەیوت: باوانەکەم! ئاخر کە تۆ ئەڕۆی من بە کێ ئەسپێری؟ ئۆسا فەتیش وتی: بە قوڕمساغی نۆیەم!