ئەحەی کڕنوو هاتە سەروبەری مردن وتی کوڕ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1057 مشاهده

ئەحەی کڕنوو هاتە سەروبەری مردن، وتی: کوڕینە! وەسیەتم ئەوەیە بە پەلە بچن لە ناو شارا چی کۆنە و مۆنە هەیە بیهێنن و بیکەنە بەرم با بەو جلە کۆنانەوە بمرم! وتیان: حاجی ئەحمەد ئەمە بۆ چی؟ وتی: بۆ ئەوە ئەگەر ئەنکیر و مونکیر لە قەبرەکەدا هاتنە سەرم با وا بزانن من مردوویەکی کۆنم هی تازە نیم!