شێخ جەلالی برای شێخ نەجیبی قەرەداغی ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1024 مشاهده

شێخ جەلالی برای شێخ نەجیبی قەرەداغی ئێوارەیەک مانگی ڕەمەزان لە سلێمانی لە مزگەوتەکەی خۆیا وەعزی ئەدا و لە لایەن خراپەی عەرەق خواردنەوە قسەی ئەکرد ئەیوت: هەر کەسێ بە سەر خۆشی بمرێ و بە سەر خۆشی کفن بکرێ و بە سەر خۆشی بنرێتە قەبرەوە... تا هات ئەویتری تەواو کا عەزیز بەگ هەبوو لە کۆڕی وەعزەکەیا هەستا وتی: بەخوا یا شێخ ئەوە عەرەقێکە هەر قاپێکی سەد ڕووپییە دێنێ.